ڕیشەی 'گۆڤار'

ڕیشەی "گۆڤار"

"گۆڤار" لە بنەڕەتدا "کۆڤار" ە، لە کرمانجیی باکوردا "کۆڤار"ە.
ئەمەش لە "کۆم" و پاشگری "ار" ساز کراوە، وەکو "کەونار" و "ڕەفتار" و "مردار" یش بەم شێوەیە ساز کراون.
ئینجا دواتر "کۆم-" دەگۆڕێت بۆ "کۆڤ" (وەکو چۆن لە کرمانجیی ناوەڕاستیشدا دەبێتە "کۆ[و]")، و دەبێتە "کۆڤار". (کەواتە: بە شێوەی کرمانجیی ناوەڕاست وشەکە "کۆوار" ە).
لەوەوە هاتوە کە کۆمەڵێک بابەت لە خۆیدا کۆ دەکاتەوە.
دواتر "کۆڤار" دەبێتە "گۆڤار".