'چالاک'، 'چالاکوان'، 'چالاکیوان'

"چالاک"، "چالاکوان"، "چالاکیوان"

"چالاکوان" لە "چالاکڤان" ی کرمانجیی باکورەوە ساز کراوە. لای خۆمان جاری وا هەیە دەکرێت بە "چالاکەوان"! هەر تۆزێکی ماوە بۆ "چالەکەوان"!
کێشەی ئەم پێکهاتەیە "چالاکوان" تەنها ئەوەندەیە کە ئەم "-وان" ـە دەچێتە سەر ناو، لە کاتێکدا "چالاک" لێرەدا ئاوەڵناو "صفة" ـە (لکانی "-ڤان" بە ئاوەڵناوەوە؛ لە کرمانجیی باکوردا ئاسانکاریی تێدا کراوە).
بۆیە من دەیکەم بە "چالاکی‌وان".

ئینجا ئەم "چالاکی‌وان" ـە شتێكی پێویستە و "چالاک" ناتوانێت ئەو واتایە بگەیەنێت، چونکە "چالاک" بەرامبەری "نشیط" active ـە کە ئەمە وشەیەکی گشتیە. بەڵام ئێمە مەبەستمان لە "چالاکی‌وان" شتێکی ترە: "ناشط" activist کە ئەمەش ئاوەڵناوە و بە کەسێک دەوترێت چالاکیی مەدەنیی کردوە بە پیشەیەک و خەباتێک.

"چالاکی‌کار" و "چالاکی‌گەر" یش دەبن.