ڕیشەی 'تۆز' لە تورکیدا

ڕیشەی "تۆز" لە تورکیدا

وشەی "تۆز" لە تورکیەوە هاتوە: toz بە واتای خۆڵ. لە زمانە تورکیەکانی تریشدا هەیە، و دەگەڕێتەوە بۆ تورکیی کۆن، بەڵکو لە زمانە ئەلتاییەکانی تریشدا بەرامبەری هەیە، وەکو مۆنگۆلی.
لە هەمان کاتیشدا؛ ئەو ڕیشە تورکی-ئەلتاییەی کە وشەی "تۆز" ی تورکیی بۆ دەگەڕێتەوە، کە بە شتێکی وەکو "تۆر-" دەخەمڵێنرێت؛ لەگەڵ ڕیشەی "تێرس-" [یاخود "تێراس-" یان "تراس-"] ی هیندی-ئەورۆپایی کە بە واتای "وشکی" و "وشکانی" ـە [کە وشەی "تین" و "تینو" ی کوردییش دەچنەوە بۆ ئەم ڕیشەیە]؛ لە ڕیشەیەکی کۆنتری کەڵە خێزانە زمانی (ئەورۆپایی-ئاسیایی) ـدا هاوبەشن، کە بە واتای خۆڵ و خاکە. ئەمیش ڕیشەیەکی کۆنتری هەیە و لە کۆتاییدا ڕیشەیەکی جیهانی یان نیمچەجیهانیە.