ڕیشەی "تەلیسم" ی کوردی
و "طلسم" ی عەرەبی، و "طه‌لێسما" ی سوریانی
و "تێلێزما" ی گریکی
و "طلسم" ی عەرەبی، و "طه‌لێسما" ی سوریانی
و "تێلێزما" ی گریکی
وشه‌ی "ته‌لیسم" ئێسته له کوردی‌دا زیاتر به نهێنییه‌کی سیحری که له شتێکدا حه‌شار دراوه، ده‌وترێ، یاخود به‌و شته یان ئه‌و شوێنه ده‌وترێ که جادوه‌که‌ی لێ کراوه.
هه‌روه‌ها به واتای خودی جادوه‌که و ئه‌و شته‌ی له جادوه‌که‌دا ده‌وترێ یان نوسراوه، هاتوه.
هه‌روه‌ها به نوشته‌یه‌کیش ده‌وترێ که له‌سه‌ر گه‌ردن‌به‌ندێک ده‌نوسرێ و که‌سێک به خۆیه‌وه ده‌کا.
وشه‌که، له "طلسم" ی عه‌ره‌بیه‌وه هاتوه که فه‌صیحه‌که‌ی به |طیله‌سم| و |طیلله‌سم| ده‌خوێنرێته‌وه.
ئه‌م عه‌ره‌بیه‌ش له τέλεσμα |تێلێزما| ی گریکیه‌وه [گریکیی بیزەنتی] هاتوه که ده‌قاوده‌ق به هه‌ندێک واتای وه‌کو "ئه‌نجام‌دان" و "پێشکه‌ش‌کردن" ـه.. له فرمانێکه‌وه به شێوه‌ی τελέω |تێلێۆ|، ئه‌میش له ناوێکه‌وه به شێوه‌ی τέλος |تێلۆس|، به کۆمه‌ڵێک واتای وه‌کو "ته‌واوکردن" و "ئه‌نجام‌دان" و "پێشکه‌ش‌کردن" و "پێدان".. لێره‌وه وشه‌که واتای "سروتی ئایینی" و "ئاهه‌نگی پیرۆزکردنی ئایینی" ی وه‌رگرتوه، چونکه بۆ ئه‌نجامدانی سروتی ئایینی ده‌بێ په‌رستشکار شتێک بدا تا پیاوی ئایینیی په‌رستگا وه‌ری‌بگرێ و بیکات به قوربانی که له سروته‌که‌دا ئه‌نجام ده‌درێ، ئینجا پیاوه ئایینیه‌که ئه‌و شته پێشه‌که‌ش ده‌کا وه‌کو قوربانی و سروتێک ئه‌نجام ده‌دا. به‌م شێوه‌یه واتای "سروتی ئایینی" ی وه‌رگرتوه. ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسێسی جادو (جادوی ڕه‌ش یان سپی) له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر سروتێکی ئایینیه و بریتیه له قوربانی‌کردن بۆ خواوه‌ندێک هه‌تا خراپه‌ی خواوه‌ندێکی خراپ دور بخاته‌وه یان کار بکاته سه‌ر سروشت به‌و شێوه‌یه‌ی که‌سه‌که ده‌یه‌وێ؛ بۆیه واتای وشه‌که گۆڕاوه بۆ "جادو" و ئه‌وه‌ی جادوکه‌ر ده‌یکا بۆ ئه‌نجامدانی جادوه‌که‌ی له وتنی شتێك یان نوسینی شتێک، ئینجا ئیتر به نوشته (نوسراو) ـه جادوییه‌که خۆیشی وتراوه.
به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه واتاییه له گریکیه‌که‌دا ڕوی نه‌داوه، به‌ڵکو وا دیاره له که‌ناڵه سوریانیه‌که‌دا ڕوی داوه که گوازراوه‌ته‌وه بۆ عه‌ره‌بییش، چونکه وا دیاره وشه عه‌ره‌بیه‌که ڕاسته‌وخۆ له ܛܰܠܝܸܣܡܳܐ |طه‌لێسما| ی سوریانیه‌وه [بڕوانه: پاین سمیث، ١٤٧٦] هاتوه، که سوریانیه‌که‌ش ڕاسته‌وخۆ له "تێلێسما" τέλεσμα |تێلێزما| ی گریکی (ی بیزەنتی) ـه‌وه هاتوه.
دواتر زمانی ئینگلیزی وشەی talisman |تالیسمان| ی لە وشە عەرەبیەکە "طلسم" وە وەرگرتوەتەوە.