ڕیشەی "عەینەک"
وا باوە کە "عەینەک" لە ("عەین"+"ـەک") پێکهاتوە، بەڵام ئەو لێکدانەوە ڕیشەییەیی تر هەیە کە زیاتر ڕێی تێ دەچێت، کە "ئایینه" ـ یان شێوەی ـ "ئاینه" کە دەگونجێت بوبێتە "ئەینه" یش ـ لەسەر شێوازی عەرەبی داڕێژرابێتەوە و بوبێتە "عەینە" و ئینجا "-ک" ی پێوە لکابێت، یان هەر لە بنەڕەتەوە "ئاینەک" یان "ئەینەک" بوبێت و ئینجا بوبێتە "عەینەک". ئەوەش لەو ڕوەوە کە شوشەی عەینەک ئاوێنەئاسایە.
ئەم لێکدانەوەیە ئەگەر بۆ "عەینەک" جێی گومانیش بێت (چونکە هێشتا ئەگەرێک دەمێنێت لە "عین" ی عەرەبی و پاشگری "ـەک" ساز بوبێت)؛ ئەوا بۆ "عەینک" (و "عاینک") و "عەینە" لە کوردیدا (کرمانجیی باکور) ـ کە بە واتای "ئاوێنە" ن ـ جێی گومان نیە، و ئەمانەش شێوەیەکی تری "ئەینک" و "ئەینه" (و "ئەیینە") ن بە هەمان واتای ئاوێنە. ئەمانە (بەتایبەتی "عەینک") بە واتای "پارچە شوشە" ش دێن، لە هەندێک فەرهەنگی کورمانجییشدا "عەینک" بە عەینەک مانا دەکرێت.
لێرەوە دەتوانین بڵێین: گەشەکردنە بێژەیی و واتاییەکە بەم شێوەیە بوە: "ئایینە" بوەت "ئەینە"، واتاکەیشی لە ئاوێنەوە گۆڕاوە بۆ ئەوەی بە هەر پارچە شوشەیەک بوترێت، ئیتر دوایی بە چاویلکە وتراوە "عەینک" یان "عەینەک" بەو پێیەی لە دو پارچە شوشە [ی ئاوێنەئاسا] ساز دەکرێت.