ڕیشەی "دین" لە "دەێنا" ی ئەوێستاییەوە
سەبارەت بە ڕیشەی "دین"؛ سەرەتا لە ئەوێستاییدا وشەی "دەێنا" |دە'ێێـ'نا| دەبینینەوە. لە ئەوێستایی گاثاکاندا بەم شێوەیەیە، بەڵام لە ئەوێستایی نوێ (ئەوێستایی دەقە ئەوێستاییەکانی دوای گاثاکان) ـدا بوەتە "دێنا".
ئەم وشە ئەوێستاییە بەگشتی واتای بەرچاوڕۆشنی دەدات، هەر لێرەوە واتای "ویژدان" و هەروەها "ئایین" ی وەرگرتوە، بەڵام ناوەکە لە خۆیدا ناوێکی کەسیانەی مێیانەیە، واتە ناوی خوایەک یان فریشتەیەکی مێیە، چونکە داڕشتەی ناوەکە مێیانەیە، و ئەم کەسێتیە یەکێکە لە "یەزەتەکان".
واتای دەقاودەقی وشەکە دەبێتە "ئەوەی بینیی" یان "ئەوەی بەرچاوی ڕۆشن بو" یان "ئەوەی سەرنجی دا". ئەمەش لە ڕیشەیەکی ئەوێستاییەوە: کردارێک بە شێوەی "د[ه]ی-" کە واتای "بینین" دەدات.
ئینجا وشەکە دوایی لە پەهلەوی و پەرثیدا بوەتە "دێن" ("دین" |دێێن|)، بە واتای "دین" ی فارسی و کوردی. لە پازەندیشدا بوەتە |دیین|.
ئینجا وا دیارە وشە پەهلەویەکە چوەتە ئارامیەوە، چونکە لە ئارامییشدا "دین" |دێێن| هەیە بە واتای "دین"، و وتراوە کە لە ئێرانیە ناوەڕاستەکەوە هاتوە.
جا ئیتر وشەی "دین" |دیین| ی عەرەبی ـ بە واتای ئایین ـ یان لەو کەناڵە ئارامیەوە هاتوە، یان ڕاستەوخۆ لە پەهلەویەکەوە هاتوە.
و دواتریش فارسی و کوردی ڕاستەوخۆ لە پەهلەوی و پەرثیەکەوە بۆیان ماوەتەوە، ئەگەریشی هەیە شێوە عەرەبیەکەیان وەرگرتبێتەوە.
[تێبینی: وشەی "دین" |دیین| ی عەرەبی بە واتای "جەزادان" [وەکو "مالک یوم الدین"]؛ ئەمەیان جیاوازە: دەگەڕێتەوە بۆ "دین[وم]" ی ئەککەدی کە بە شێوەی "دێن[وم]" یش هاتوە، کە لە ئەککەدییشدا بە واتای جەزادان و دادگاییکردنە. ئەمەش لە DI ی شومێریەوە، هەروەکو لە ئەککەدیدا "دەییان[وم]" یش هەیە بە واتای "دادگاییکەر" (قاضي)، ئەمەش دەبێتە بەرامبەری DI.KUD ی شومێری. دواتر ئەم وشە ئەککەدیە ـ لە ڕێگەی ئارامیەوە ـ بۆ عەرەبی ماوەتەوە بە هەمان شێوەی "دیان" |دەییان| هەر بە واتای "جەزادەر، دادگاییەکەر" و زۆر جاریش بەتایبەتی بە خوا دەوترێت. ئینجا وشە ئەککەدیەکە "دین[و]" گواستراوەتەوە بۆ ئارامی و لێرەشەوە بۆ عەرەبی. مینگانا دەڵێت وشەی "دین" ی عەرەبی بە واتای "جەزادانی ڕۆژی دوایی" ڕاستەوخۆ لە ܕ̄ܝܢܳܐ |دیینا| ی سوریانیەوە هاتوە].