ڕیشەی "ئاوێنە" و "وێنە"
سەبارەت بە ڕیشەی "ئاوێنە" [="آیینه" ی فارسی] و "ئایین"؛ وا دەردەکەوێت یەک ڕیشە بێت، ئەویش وشەیەکی ئێرانیە ناوەڕاستەکەیە، وەکو لە "ءدوین" |ئێێوێێن| [لای نیبەری: |ئەیڤێێن|] ی پەهلەویدا دیارە، بە واتای شێوە و شێواز و ڕێوشوێن، کە ئیتر بە کۆی ڕێوشوێن و سروتە ئایینیەکانیش وتراوە (واتە وشەکە گشتی بوە و بە واتایەکی تایبەتی کە نمونەیەکی گشتیەکەیە بەکار هاتوە)، ئیتر وشەی "ئایین" لێرەوە هاتوە. هەمان وشە لە پەهلەویدا بە شێوەی "ءدوینک" |ئێێوێێنەگ| [لای نیبەری: |ئەیڤێێنەک|] یش هەبوە بە هەمان واتا و بە واتایەکی تریش کە "ئاوێنە" یە، ئیتر وشەی "ئایینه" ی فارسی و "ئاوێنە" ی کوردی و شێوەکانی تری لێرەوە هاتون. ڕیشەی وشەکە هەمان "دیتن" ـە، بۆیە سەرەتا بە "شێوە" وتراوە چونکە ئەو ڕواڵەتەیە کە دیارە و دەبینرێت، و دواتر بە "ئاوێنە" ش وتراوە چونکە "شێوە" ی مرۆڤ پێشان دەدات.
تێبینی: "وێنە" یش هەر لەم ڕیشەیەیە، وەکو لە "ئێوێن" ی پەهلەویەوە دیارە بە واتای شێوە و شکڵ.
تێبینی: "وێنە" یش هەر لەم ڕیشەیەیە، وەکو لە "ئێوێن" ی پەهلەویەوە دیارە بە واتای شێوە و شکڵ.