ڕیشەی "شیلەتێن" و "تێنشیر"
و "شیر" و "شیرە" و "شیلە"، و "تێن" و "تین"

ئەم وشەیە لە کرمانجیی باکوردا شێوەی خۆیی پاراستوە، بەڵام لە کرمانجیی ناوەڕاستدا بە شێوەیەکی گۆڕاوی وایە کە بەئاستەم ڕێ دەبرێتەوە سەر بنچینەکەی.
وشەکە لە کرمانجیی ناوەڕاستدا بە شێوەی "شیلەتێن" و "شلەتێن" و "شلتێن" و هەروەها "شیلەوتین" |شییلەوتیین| ـە، و هەروەها "شیلەوگەرم" یش دەوترێت، بە هەمان واتا.
بەڵام لە کرمانجیی باکوردا شێوەیەکی ترە کە دەوترێت "تێنشیر" |تێێنشییر|، هەروەها "تێهنشیر" |تێێهنشییر| و "تهنشیر" |تهنشییر| و "تینشیر" |تیینشییر|.
لێرەوە دەزانین کە مەبەست لە "شیلە" و "شیل" ی کرمانجیە ناوەڕاستەکە هەر "شیر" ە، و بەشەکەی تری وشەکەش هەمان وشەی "تێن" و "تین" ـە. بەم شێوەیە:
٭ "شیر" |شییر|، وشەیەکی ناسراوە، و بە شێوەی "شیرە" یش دێت، بەتایبەتی لە حاڵەتی لێکدراویدا. هەروەها دەبێتە "شیلە" یش. هەر بۆیە ـ بۆ نمونه ـ شیری هەندێک ڕوەک و شتی تری وەکو شیر [بۆ نمونه: شەکراو] "شیلە" |شییلە| ی پێ دەوترێت کە خۆی لە بنەڕەتدا هەر "شیرە" |شییرە| یە.
ڕیشەی "شیر" |شییر| یش زانراوە: پێشتر لە پەهلەویدا هەر "شیل" |شییر| بوە، پێشتریش لە ئەوێستاییدا "خشڤید-" بوە. ئێرانیە سەرەتاییەکەی بە "خشیرە-" |خشییرە| بینا دەکرێتەوە، کە "شیر" ە ەپەهلەوی و فارسی و کوردیەکە لێرەوە هاتوە، هەروەها بە "خشڤیپتە-"، کە لێرەوە "شت" şit [و "ست" sit و "شد" şid] ـە زازاییەکە هاتوە کە هەر بە واتای شیرە.
٭ "تێن" |تێێن|، بەم شێوەیە لە کرمانجیی باکوردا ماوەتەوە، هەروەها بە شێوەی "تێهن" |تێێهن=تێێـ'ـهن| ـ کە لە کرمانجیی باکوردا ئەم دیاردەیە هەیە کە دوای بزوێنێکی درێژ دەنگی |هـ| زیاد دەکرێت. هەروەها بە شێوەی "تین" |تیین| یش هەر لە کرمانجیی باکوردا هەیە، ئینجا ئەمەش دەنگی |هـ| ی تێدا زیاد دەبێت و دەبێتە "تیهن" |تییهن=تییـ'ـهن|، ئەمەش ئینجا بزوێنەکەی کورت دەبێتەوە تا دەبێتە "تهن".
بەڵام لە کرمانجیی ناوەڕاست و باشور و هەروەها هەورامیدا هەر "تین" |تیین| ـە.
واتای یەکەمی وشەکە لە بنەڕەتدا "گەرمی" و "گەرمایی" ـە، بەڵام هەر لێرەوە واتای وزە و هێزی وەرگرتوە، و هەتا واتای "زۆر" و "فشار" یش وەردەگرێت.
هەرچەند کاتێك لە کرمانجیی باکوردا دەوترێت "تێنی" و "تێهنی"؛ ئەمە لەگەڵ "تێنی" و "تێهنی" ی بە واتای "تینو" دا تێکەڵ دەبێت، هەتاکو "تهن" لەو شێوەزارەدا بە هەردو واتای "تین" ـ واتە وزە ـ و "تینو" دێت.
خۆی لە ڕاستیدا وشەکە بە هەردو واتاکە "گەرمی" و "تینوێتی" هەر یەک ڕیشەیان هەیە، و هەردو واتاکەش پێکەوەبەسراون، چونکە هەردو حاڵەتەکە هەر وشکی و بێئاوی و نەبونی فێنکیە:
وشەکە لە شێوەزارە کوردیەکاندا بە چەند شێوەیەک دەردەکەوێت: لە کرمانجیی باکوردا: "تی" |تی=تیی| و "تین" |تیین| و "تێن" |تێێن| و "تیهن" |تییهن| و "تێهن" |تێێهن| و هەروەها "تهن"، و ئینجا "تێنی" و "تینی" و "تێهنی" و "تیهنی" و هەروەها "تینو" |تیینوو| و "تێنو" |تێێنوو| و هەندێک شێوەی تریش. لە کرمانجیی ناوەڕاستدا: زیاتر "تینو" |تیینوو| و "تونی" |توونیی| و کەمتر "تێنو" |تێێنوو| باون، بەڵام لە شێوەی ئەردەڵانیدا "تینگ" |تییـ'ـنگ| ـە. ئەمانە هەمویان ـ کە ئاوەڵناون ـ بە واتای "تینو" ن. لە هەورامیدا "تەژنە" و "تەژنی" ـە (لە بنەڕەتدا هەر "تەشنە" یە، وەکو لە شەبەکییشدا ـ کە سەر بە گروپی زازا-گۆرانیە ـ هەر وا دەوترێت)، و ئیتر "تەژنای" یانی "تینوێتی" (ئەم "تەژنە" یاخود "تەشنە" یە چوەتە ئەردەڵانییشەوە)، لە زازاییشدا "تەیش" یاخود "تێش" |تێێش| و "تەیشان" ـە بە واتای "تینو"، و ئیتر "تەیشانی" یانی "تینوێتی". لە فارسیدا "تشنە" |تیشنه=تێشنێ| یە، ئەمە پێشتر لە پەهلەویدا "تیشنک'" |تیشنەگ| بوە بە واتای تینو، کە "تیشن" |تیشن| بە واتای تینوێتیە. پێش ئەمانەش لە ئەوێستاییدا "تەرشنە-" بوە بە واتای تینوێتی (هەروەها "تەرشو" لە ئەوێستاییدا، بە واتای "وشک")، بۆیە ئێرانیە سەرەتاییەکەی بە شتێکی وەکو "ترشنە-" بینا دەکرێتەوە. بەرامبەری ئێرانیەکە لە هیندیەکەدا "تەرش" ـە: "تررش-" तृष्، ئەوەتا لە هیندیی کۆن (سەنسکریتی) ـدا तृष्यति |تررشیەتی| کردارێکە واتای تینوبون دەدات، و ئیتر तृष्णा |تررشنا| یانی "تینوێتی". وشەکە هاوبەشی هیندی-ئەورۆپاییە [بۆ نمونە: thirst (=تینوێتی) ی ئینگلیزی و terra |تێررا| (=وشکی=وشکانی) ی لاتینی و کرداری وەکو torrere |تۆررێێرێ| کە واتای وشکبونەوە و برژان دەدات، هەروەها وەکو "تەرس-" ی خیتتی کە ئەمیش واتای وشکبونەوە دەدات، و τέρσομαι |تێرسۆمای| ی گریکی بە هەمان واتا، و وشەگەلی تریش کە لێرەدا پێویست بە باسیان ناکات، لە هەمان ڕیشەن]، و هیندی-ئەورۆپاییە سەرەتاییەکەی بە شتێکی وەکو "تێرس-" [یاخود "تێراس-" یان "تراس-"] بینا دەکرێتەوە کە واتای "وشکی" دەدات، کە ئیتر دوایی واتای "دەموشکی" و حاڵەتی وشکبونەوی گەرو لە تینوان، و هەروەها گەرمی و ئینجا بەهێزیی وەرگرتوە، هەتا "ترش" ی کوردی لە هەمان ڕیشەیە چونکە ئەمیش بەهێز و کاریگەر و سوتێنەرە.
جا ئەوەی لە هەندێک فەرهەنگساز و ڕیشەناسی کورد ون بوە؛ ئەوەیە کە "تین" یش ـ بە واتای گەرمایی و وزە ـ لە هەمان ڕیشەیە، ئەوەتا لە کرمانجیی باکوردا ئەو وشانەی بە واتای گەرمایی و وزەن؛ بە ئاستەم جیا دەکرێنەوە لەوانەی بە واتای "تینو" و "تینوێتی" ـن. لە کرمانجیی ناوەڕاستیشدا سەرنجی لێکچونی "تین" و "تینو" بدە.

ئێستە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە "تێن" ی "تێنشیر" ە کرمانجیە باکوریەکە و "شیلەتێن" ـە کرمانجیە ناوەندیەکە؛ بە واتای "گەرمی" ـە.
و "شیر" ی "تێنشیر" ە کرمانجیە باکوریەکە، لەگەڵ "شیلە" ی کرمانجیە ناوەندیەکە هەر یەک شتن، چونکە "شیلە" هەمان "شیرە" یە کە لە هەمان "شیر" ساز کراوە.
کەواتە "تێنشیر" و "شیلەتێن" لێرەوە بەو واتا و چەمکە دروست بوە کە یانی: گەرمە بە ئەندازەی گەرمیی شیر (ی مەمکی دایک).
شیری دایک گەرمییەکی سروشتیی ئاسایی هەیە، گونجاوە بۆ ئەوەی هەم گەرمی و وزە ببەخشێت بە کۆرپە، و هەم ئەوەندەش گەرم نیە کە تۆزقاڵێکیش ئازاری بدات یان وەڕسی بکات.
جا شیری مرۆڤ مەبەست بوبێت یان گیانداری تر، گرنگ ئەوەیە ئەو کاتەی شیر دادێت بۆ بەچکە؛ گەرمییەکی سروشتیی هەیە کە بوەتە نمونەی گەرمیی گونجاو کە نە گەرمە و نە ساردە یان لەو نێوانەدایە.
لێرەوە "تێنشیر" و "شیلەتێن" بە هەر شلەیەک وتراوە کە هەر بە ئەندازەی شیر گەرم بێت، واتە لەنێوان گەرمی تەواو و سارددا بێت.
سەرنجمان دا وشە کرمانجیە باکوریەکە "تێنشیر" زۆر نەگۆڕاوە، بەڵام کرمانجیە ناوەندیەکە "شیلەتێن" کەمێک گۆڕاوە: لەبریی "شیر" و "شیرە" بوەتە "شیلە"، ئینجا "تێن" یش وەکو خۆی ماوەتەوە و نەبوەتە "تین". جا ئەگەر بە شێوازی کرمانجیی ناوەندی وشەکە بە شێوە بنچینەییەکەی دابڕێژینەوە؛ دەبێتە "شیرەتین" |شییرەتیین|، واتە تین (=گەرمی) ی وەکو شیرە.
کێشەی ناسینەوەی بنچینەی وشەکە لە کرمانجیە ناوەندیەکەدا بەوە قورستر بوە کە "شیلەتێن" بوەتە "شلەتێن" و لێرەوە خەیاڵ بۆ "شلە" دەچێت لەبریی "شیلە" کە لە "شیرە" وە دروست بوە. هەروەها زیاتریش دورکەوتوەتەوە کە بوەتە "شلتێن" یش.
لێرەدا شێوەی "شیلەوتین" |شییلەوتیین| [ئەگەر دروست گوازرابێتەوە] باشتر ئاماژە دەکات بۆ بنچینەکەی.
لە شێوەی ئەردەڵانییشدا وشەکە بە شێوەی "شیرتین" |شییرتیین| دەوترێت، کە ئەمەیان زۆر بەڕونی ئاماژە دەکات بۆ بنچینەکەی. هەر ئەم "شیرتین" ـە کورتیش دەبێتەوە و دەبێتە "شیتین".
شێوەی "شیلەوگەرم" یش دواتر دروست کراوە، و بە هەمان واتای "شیلەوتین" ـە، بۆیە لە بنەڕەتدا بە هەمان واتای "گەرم بە ڕادەی گەرمیی شیر" ە.
هەمان "شیلەوگەرم" لە شێوەی ئەردەڵانیدا بە "شیرگەرم" یش دەوترێت کە دیارە ئەمەیان شێوەی بنەڕەتیە، ئەمەش جارێکی تر ئاماژە دەکاتەوە بە بنچینەی "شیلەتێن".
هەر لە شێوەی ئەردەڵانیدا بە هەمان واتا "نیمگەرم" (وەکو "نیوەگەرم") و هەروەها "مڵایم" |مـ'ـڵا'یم| [لە "ملائم" |مولائیم| ی عەرەبیەوە بە واتای "گونجاو"]، دەوترێن.
لەم ڕیشەناسیەوە یەک شتی گرنگمان بۆ دەردەکەوێت، ئەویش ئەوەیە بەراوردی هەمو شێوەزارە کوردیەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی ڕیشەناسییەکی ورد و زانستی بۆ وشە کوردیەکان. ئەوەی لە شێوەزارێکدا بەئەستەم دەناسرێتەوە؛ لە شێوەزارێکی تردا ئاسان دەناسرێتەوە.
چەند تێبینییەک:
* ئایا وشەی "تەڕ" پەیوەندیدارە؟
سەرچاوەکان دەڵێن کە ڕیشەی "تەڕ" جیاوازە، ڕیشەکەی دەچێتەوە سەر "تێر-" و "تێرو-" ی هیندی-ئەورۆپایی سەرەتایی، کە بە واتای "لاواز" و "نەرمەڵە" و "گەنج" ـە. ئیتر "تەڕ" ی پەهلەوی و فارسی و کوردی، لەو ڕیشەیەوە هاتون، و هەتا "تولە" ی فارسی و کوردی [=بەچکەی سەگ]، و "ترانه" ی فارسی بە واتای گەنجی شێوە جوان، و هەتا گەلێک وشە لە زمانە هیندی-ئەورۆپاییەکاندا، کە بە واتای گەنج و بچوک و لاوازن. هەر لێرەوە لە زمانە ئێرانیەکاندا بە "تەڕ و تازە" وتراوە. ئێرە درێژەی باسەکە نیە، بەڵام من هەر ئەم لێکدانەوە و ڕیشەناسیەم لە سەرچاوەکاندا بینیوە.
* "تین" لەگەڵ ڕیشەی "تەپ" پەیوەندیی هەیە؟
سەبارەت بەوەی بۆ "تین" |تیین| ڕیشەیەک بدۆزینەوە، جیاواز بێت لەو ڕیشەیەی کە ڕیشەی "تینو" |تیینوو| یشە؛ پێم وا نیە سەرکەوتو بێت. من هەرچی سەرچاوەی زمانناسی و ڕیشەناسیم سەیر کردوە؛ هەمویان "تین" و "تینو" یان بەیەکەوە بردوەتەوە سەر "تەرش-" ی ئێرانیی سەرەتایی. ئینجا وشەیەکی ئەوێستایی بە دەنگێکی وەکو "تەپ-" دەست پێ بکات؛ هەر ئەوەیە کە فرمانێكی ئەوێستاییە (لە ئەوێستایی نوێ) بە شێوەی "تەپ-" و "تەب-" کە واتای گەرمبون دەدات، و ئیتر وشەی تریشی لێ دروست دەکرێت، و دواتر لە پەرثی و پەهلەویدا "تءب" |تاب| بە هەمان واتایە، ئێستەش "تب" |تەب| و "تاب" لە فارسیدا بەرامبەری "تا" ی کوردیە بە واتای گەرمبونی لەش، هەر "تاب" لە فارسیدا بە واتای گەرمبون و سوتان و شتی وایە، و هەروەها "تابیدن" و و "تافتن" [="تەفتەن" و "تافتەن" ی پەهلەوی] بە واتای درەوشانەوە و سوتانن، هەروەها "تفسیدن" |تەفسییدەن| بە واتای گەرمبونه. هەتا لە فارسیدا "تابه" [لە "تابەگ" ی پەهلەویەوە] و "تاوە" |تاڤێ| [="تاوە" ی کوردی] بە دەفری سورکردنەوە [و شتی تری وەکو خشتی سورەوەرکراو] دەوترێت، هەروەها "آفتاب"، کە لە کوردییشدا "تاو" و "هەتاو" لە هەمان بابەتن، هەروەها لە کوردیدا "تا" بە واتای گەرمبونی لەش، کە "یاو" ی گۆرانییش هەر لەم بابەتەیە. ئەمانە و شتی تریش، وەکو "تابان" ی پەرثی و کوردی و فارسی، کە بە واتای درەخشانە.
جا ئەم ڕیشە ئێرانیە، کە ئێرانیە سەرەتاییەکەی بە "تەپ" بینا دەکرێتەوە؛ دەچێتەوە بۆسەر ڕیشەی "تێپ" ی هیندی-ئەورۆپایی کە واتای گەرمبون و گەرمداهاتن دەدات، و جیاوازە لەو ڕیشەیەی تر کە "تین" و "تینو" ی لێوە هاتوە.
و دیارە ئەو وشە ئەوێستاییەی ئێوە مەبەستتانە هەر ئەو "تەپ" ـە ئەوێستاییەیە کە لەگەڵ پاشگر و شتی تر وشەی تری لێ دروست دەکرێت، و ئەم ڕیشەیە کە دەنگی |پ| یان |ب| یان |ف| ی لێ جیا نابێتەوە؛ ناتوانێت ڕیشەی "تێن" و "تین" بێت.
و ڕاستە لەنێوان "تینویی" و "گەرمی" ـدا جیاوازییەک هەیە، بەڵام کە دەزانین واتای یەکەم وشکیە و ئیتر دەزانین کە ئەمە هەم دەموشکی و گەرووشکی دەگرێتەوە و هەم گەرمی و وشکی بەگشتی دەگرێتەوە؛ بۆمان دەردەکەوێت کە نزیکییان هەیە. بەتایبەتی کە ئەم نزیکیە واتاییە؛ نزیکیی زۆری وشەکان پشتگیریی دەکات.
* ئەی لەگەڵ "تون"؟
سەبارەت بە "تون" |توون|؛ ئەمەیان ڕیشەیەکی جیاوازی هەیە: لە شومێریەوە چوەتە ئەککەدیەوە، و ئەمیش بۆ ئارامی ماوەتەوە و چوەتە سوریانییەوە، و ئینجا هاتوەتە عەرەبیەوە، بە شێوەی "أتون" |ئەتتوون|، ئیتر لێرەوە شێوەی "تون" |توون| دروست بوە (لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەیەکم هەیە بە ناوی "ڕیشەی وشەی تەنور" کە تیشک دەخاتە سەر ڕیشەی هەردو "تەنور" و "تون" کە هەردوکیان لە بنەڕەتدا لە شومێریەوە هاتون). و بە بڕوای من پەیوەندیی بە "تین" ـەوە نیە.
* لە وشەی "شیلەوگەرم"ـەوە، ڕون دەبێتەوە کە دروستبونی دەنگی |و| لەم جۆرە وشانەدا بۆ لێکدانێکی واتایی نیە، بەڵكو تەنها بەستنەوەیەکی دەنگیە، بۆیە لە ڕوی واتاییەوە "شیلەتێن" و "شیلەوتێن" جیاوازییان نیە، وەکو چۆن "شیرگەرم" و "شیلەوگەرم" جیاوازییان نیە.