ڕیشەی
"خاولی"
"خاولی"
وشەی "خاولی"ی کوردی؛ لە "خاولی"ی
تورکیی عوسمانیەوە هاتوە، کە ئێستە لە تورکیی نوێدا بە havlu |هاڤلو| دەنوسرێت.
ماددەی "خاولی" لە "قاموس ترکی"ـەکەی (شەمسەدین سامی)، چاپی ١٩٠١
وشە کوردیەکە لە کرمانجیی باکوریدا بە شێوەی
"خاولوو" xawlû و "خەولی" xewlî و "هەولی" hewlîیش هەیە، کە لە شێوەی تری تورکیەکەوە وەرگیراون: "خاولوو" لە
وتنی تورکیە عوسمانیەکەوە وتراوە کە "خاولی" زیاتر بە شێوەیەکی نزیک لە
|خاولوو| ـ یان دەنگێک لەنێوان |خاولی| و |خاولو| ـ گۆکراوە. "خەولی"یش لەبەر
ئەوەیە کە هەمان "خاولی"ی تورکی بزوێنە درێژەکەی بە کورتی دەوترێت و دەبێتە
"خەولی". "هەولی"یش ڕەنگە نوێ بێت و لە وتنە تورکیە نوێکەوە هاتبێت
کاتێک "خەڤلی" لە تورکیی نوێدا دەبێتە "هەڤلی".
جا با بێینە سەر ڕیشەی "خاولی"ی تورکی؛
بەپێی زانایانی ڕیشەناسیی تورکی؛ ئەمە دو بەشە:
١. "خاو"،
کە ئێستە بە hav |هاڤ| دەنوسرێت؛ ئەمە لە "خاو" |خاڤ|ی
فارسیەوە هاتوە، کە بە واتای کوڵکی شتی وەکو فەرو و قەیفە و پۆشاکی هاوشێوەیە. ڕەنگە
وشەی "خاو"ی کوردییش کە سیفەتە بۆ ـ بە نمونە ـ "قژی خاو"؛ هەر
هەمان وشە بێت.
ئیتر ئایا ئەم وشە فارسیە "خاو" ڕەسەنە؟
یان ئەمیش لە وشەیەکی تورکیی کۆنەوە هاتوە کە "قاپ"ـە بە واتای کیسە [و واتای
تاس بەتایبەتی بۆ پێوانەی دانەوێڵە. بنچینەی وشەی "قاپ"ی ئێستە کە هاتوەتە
کوردیەوە. کە بەم واتایەیان بنچینەی ئێرانی (=سوغدی)ی هەیە]؛ ئەمە لێرەدا گرنگ نیە،
گرنگ ئەوەیە تورکی وشەی "خاو"ی لە فارسیەکەوە وەرگرتوە.
٢. پاشگری "لی"
یان "لو"، کە پاشگرێکە لە تورکیدا بە واتای نیسبەت یان هەبونی شتێک یان سیفەتێک،
وەکو پاشگری کوردیی "-دار". بۆ نمونە: "نازلی" (کە ناوی کچانە)، لە کوردیدا دەبێتە
"نازدار".
ئەنجام: "خاو-لی" یان "خاڤ-لی"
بەسەریەکەوە لە تورکیدا دەبێتە: کوڵکدار. ئەمەش چونکە خاولی ئەو سیفەتەی هەیە، وەکو
فەروە وایە بۆ ئەوەی بتوانێت دەست و دەموچاو یان جەستە وشك بکاتەوە.
* دو وشەی تر هەن لە تورکیدا، کە ڕەنگە لەگەڵ havlu تێکەڵ بکرێن: "ئاولی" و "حەولی":
"حولی" |حەولی|ی تورکیی عوسمانی؛ بەڕواڵەت لە شێوەیەکی تری هەمان "خاولی" دەچێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە شێوەیەکی تری "آولی" |ئاولی|ـە [ئێستە بە avlu دەنوسرێت] کە ئەمەیان ـ وەکو شەمسەدین سامی دەڵێت ـ لە گریکیەوە چوەتە تورکیەوە، لە αὐλή |ئاولێ=ئاڤلی|ی گریکیەوە، بە واتای "حەوشە"، بۆشایی دەوری ماڵ، هەر بۆیە "ئاولی" و "حەولی"ـە تورکیەکەش بە هەمان شێوە بە واتای حەوشەیە.
بۆیە ئەم دو وشەیە جیاوازن لە ڕیشە و واتای "خاولی". تەنها ئەوەندە هەیە وشەی avlu لە شێوەزاری باکوریی زمانێکی تورکیی تردا کە تورکیی تەتاری قرمە، بە هەمان واتای "خاولی" دێت، کە ڕەنگە هەر هەمان "هاڤلو"ی تورکیی ئەنەدۆڵیی نوێ بێت و "ها-" بوبێتە "ئا-". جگە لەوەش avlu |ئاڤلو| لە تورکیی ئەنەدۆڵیی نوێیشدا جاروبار دەبێتە havlu |هاڤلو| و بەم شێوەیە زیاتر لەگەڵ havlu ی بە واتای خاولی تێکەڵ دەبێت.

ماددەی "آولی" لە "قاموس ترکی"ـەکەی (شەمسەدین سامی)، چاپی ١٩٠١