"شالیار" و "وەزیر"
"شالیار" شێوەیەکی گۆڕاوی "شەهریار"ە، کە ئەمە وشەیەکی فارسیە (دەکرێت کوردییش بێت، بەڵام ئەمەی بڵاو بوەتەوە؛ فارسیەکەیە)، دەگەڕێتەوە بۆ "شهـریءر" |شەهریار|ی پەهلەوی (پەهلەویی ساسانی و مانی)، کە دەقاودەق بە واتای یاریدەدەری شارە، بەڵام واتای فەرمانڕەوای شاری وەرگرتوە، و واتاکەی فراوانتر بوە کە هەر لە پەهلەویدا بە واتای فەرانڕەوا و دەوڵەتدار و پاشا هاتوە. ئێستەش لە فارسیدا هەر بەم واتایانە دێت، و زیاتر بە واتای پاشایە.
دوایی هەر لە فارسی و زمانە ئێرانیەکانی تردا وشەکە بوەتە ناوی کوڕان. و لە کوردیدا بوەتە "شالیار"یش (سەرەتا "شەهریار" بوەتە "شاریار" و ئەمەش بوەتە "شالیار")، و ناوی (پیر شالیار) لێرەوە هاتوە کە لە بنەڕەتدا ناوەکە "پیر شەهریار"ە.
لە سەردەمی نوێدا، نازانم یەکەم جار لای کێ و چ نوسەرێک بوە، وشەکە لە کوردیدا بە واتای "وەزیر" بەکار هاتوە، کە خۆی لە ڕاستیدا وشەکە بەم واتایە نیە، و کە بەکاریش هاتوە؛ هەر مەبەست فەرمانڕەوا و کاربەدەست بوە، ئیتر لەبەر ئەوەی وەزیریش بەشێکی فەرمانڕەوایی بەدەستە؛ بە وەزیریش وتراوە "شالیار". ئەگەرنا هەم "شالیار" شێوەیەکی گۆڕاوی وشەکەیە و هەم وشەکە لە ڕاستیدا بە واتای "وەزیر" نیە.
بۆیە هەر وشەی "وەزیر" خۆی گونجاوترە و ڕاستترە، و جێی خۆیشی گرتوە، و وشەیەکی بڵاوە لە زمانەکاندا و نیمچەجیهانیە، چونکە لە ڕێگەی تورکیی عوثمانیەوە چوەتە زمانە ئەورۆپاییەکانیشەوە. جگە لەوەش ئەم وشە عەرەبیە هەر بنەڕەتێکی ئێرانی (کوردی و فارسی)ی هەیە: وشە عەرەبیەکە لە ویزیر" یان "ڤیزیر"ی پەهلەویەوە هاتوە ( = "ڤیژیر-"ی پەرثی)، کە لە بنەڕەتدا بە واتای دادوەر "قازی" و دادوەری "قەزاوەت" بوە، و ئەمەش پێشتر هەر لە پەهلەویدا "ڤیچیر" بوە، ئەمەش پێشتر لە ئەوێستاییدا "ڤیچیرە-" (ڤی-چیرە-) |ڤییچیرە| بوە بە هەمان واتای "قازی"، دەقاودەق: بڕیاردەر، حوکمدەر.
[تێبینی: وشەی "گزیر"یش ـ کە لە کوردی و فارسیدا ماوەتەوە ـ ئەگەری هەیە هەر لەم ڕیشە ئێرانیەوە هاتبێت، بەڵام هاوشێوەی لە هەندێک شێوەزاری ئارامیدا هەیە بە شێوەی "گزەر"، بۆیە ئەگەری ڕیشەی "گزر"ی ئارامییشی هەیە].
بەڵام بە واتایەی ئێستەی؛ وشەی "وەزیر" ئێمە لە عەرەبیەوە وەرمانگرتوەتەوە.