ڕیشەی 'شەکەت'

ڕیشەی "شەکەت"

"شەکەت"، بە واتای "ماندو"، کە لە کرمانجیی ناوەڕاست و باشور [و هەورامی] دا هەیە، پەیوەندیی بە "سقط" |سەقەط| ـەوە نیە وەکو بەڕواڵەت وا دیارە و گومان بۆی دەچێت، بەڵکو لەگەڵ "شەقی" ی کرمانجیی باشور هاوواتا و هاوڕیشەیە [هەرچەند "شەکەت" یش لە کرمانجیی باکوردا بەکار دێت]. ئینجا وا دێتە پێش چاوم "شەقی" بنچینە بێت و "شەکەت" ی لێ دروست بوبێت.
ڕیشەی "شەقی" یش وا دیارە لە عەرەبیەوە هاتوە و دو ئەگەری هەیە:
ـ یان پەیوەندیی بە ماددەی "ش‌ق‌ق" ـەوە هەیە، وەکو "شق" |شیقـ'ـق[ون]|، واتە ناڕەحەتی "مشقة"، و "شاق" |شاقـ'ـق[ون]|، واتە: قورس، ناڕەحەت، یان ڕەنگە وشەیەکی عەرەبی هەبوبێت (گریمانەییە) بە شێوەی "شقي" |شە'قـ'ـقییـ'ـی[ون]|، واتە درابێتە پاڵ "شق" |شەقـ'ـق[ون]|، کە ئەمیش چاوگێکە هەر بە واتای ناڕەحەتی.
ـ یان "شەکەت" بەجیا دروست بوە، ئەویش ـ وەکو گریمانەیەک ـ لە شێوەیەکی کۆنترەوە کە "مەشەکەت ~ مەشەقەت" ـەوە، ئەمیش لە "مشقة" |مە'شەقـ'ـقەت[ون]| ی عەرەبیەوە بە واتای ناڕەحەتی، بە گریمانەی ئەوەی "مە-" ی سەرەتا لێ‌بوەتەوە، کە ئەمە گریمانەیەکی لاوازە.
ـ یان پەیوەندیی بە ماددەی "ش‌ق‌و"ی عەرەبیەوە هەیە: لە "شقي" |شە'قییـ'ـی[ون]| ی عەرەبیەوە، بە واتای: بەدبەخت. و بە گەشەکردنی واتایی واتاکەی بوەتە "ماندو". بەتایبەتی کە بەپێی هەندێک فەرهەنگی کرمانجی وشەی "شەقی" ی بە واتای: خزمەتکار، و زەحمەتکێشە [وشە عەرەبیەکەش، "شقي"، لە بەکارهێناندا بەو کەسانە دەوترێت کە پلەی کۆمەڵایەتیی نزمیان هەیە. ڕەنگە یەکەم جار بە "خزمەتکار" وترابێت، ئینجا لە ڕێگەی واتای "زەحمەتکێش" ـەوە گوازرابێتەوە بۆ واتای "ماندو"]، و وا دیارە ئینجا واتاکەی گەشەی کردوە بۆ "ماندو" بەگشتی، و بۆ واتای "بێزار" یش. من ئەم ئەگەرەی دوەمیان هەڵ‌دەبژێرم.