ڕیشەی "بەهارات"
بۆ ڕیشەی وشەی "بەهارات" دو ئەگەر باس کراون: قسە لە وشەی "بـ[ـهـ]ـارەت" ی هیندی ـ بە واتای "هیندستان"، و وشەی "بهار" ی عەرەبی دەکرێت.
با بە هەردو بارەکە تاقیی بکەینەوە.
* یەکەمیان دەڵێت:
وشەکە (کە ئێستە لە تورکی و کوردیدا هەیە) ـ وەکو زۆر سەرچاوە دەڵێن ـ لە عەرەبیەوە هاتوە. لە عەرەبیدا "بهار" |بەهاڕ=بوهاڕ| و هەروەها "بهارات" |بەهاڕات=بوهاڕات| ی پێ دەوترێت، بە هەمان واتای "بەهارات" ی کوردی. بەم شێوەیە بونی وشەکە لە عەرەبیدا بە شێوەی "بهار"؛ ئەگەری ئەوە پێشان دەدات کە وشەکە لە بنەڕەتدا "بهار" بوبێت و ئینجا عەرەب [یان تورک] بە شێوەی کردنەکۆی "ـات" خستبێتیانە سەر شێوەی "بەهارات". هەرچەند هەندێک سەرچاوەش دەڵێن لە تورکیەوە وشەی "بەهارات" چوەتە شێوەزارە عەرەبیە عاممیەکانەوە. بۆیە دەشکرێت عەرەب دواتر وایانزانیبێت وشەکە "بەهارات" کۆیە و شێوەی تاکی دەستکردی "بەهار" یان لێ دروست کردبێت.
ئینجا ئەگەر وشەی "بهار" لە بنەڕەتدا عەرەبی بێت؛ ڕیشەکەی چیە؟ بۆ ئەمە ئاماژە دەکرێت بۆ ئەوەی لە عەرەبیدا وشەی "بهار" |بەهاڕ| بە گوڵێک وتراوە، گوڵێکی زەردی بۆنخۆشە. بە عەرەبی "عرار" |عەڕاڕ| یشی پێ وتراوە. وشەکە "بهار" کە بەم گوڵە وتراوە؛ عەرەبی لە "بەهار" ی فارسیەوە وەریگرتوە، ئەمەش لەوەوە هاتوە کە ئەو گوڵە زیاتر لە بەهاراندا دەردەکەوێت، گوڵێکی بەهاریە، ئیتر ئەو ناوەی بۆ خوازراوە [لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەرێکی لاواز هەیە کە وشە عەرەبیەکە هەر لە "بهار" |بەهاڕ| ی عەرەبیەوە هاتبێت کە بە واتای جوانیە]. ئینجا ئەگەر وشەی "بهار" و "بهارات" لە ناوی ئەم گوڵەوە هاتبێت؛ دەبێت لەوەوە بوبێت کە ئەم گوڵە بۆنخۆشە زیاد کراوە بۆ بەهارات بۆ خۆشکردنی بۆنەکەی، کە بۆنخۆشکردنیش یەکێکە لە دو فرمانەکەی بەهارات: تامخۆشکردن و بۆنخۆشکردن (لای عەرەب بۆنی خۆش بۆ بەهارات لەپێشترە).
هەندێک تێبینی لەسەر ئەم ئەگەرە هەن:
ـ ئایا ئەم جۆرە گوڵە بۆ ئەو مەبەستە بەکار هاتوە؟ دیار نیە، باس نەکراوە. بۆیە گومان لەم لێکدانەوەیە دەکرێت چونکە نەهاتوە ئەو جۆرە گوڵە وەکو بەهارات بەکار هاتبێت.
ـ (راینهارت دۆزی) دەڵێت وشە عەرەبیەکە "بُهار" |بوهاڕ| [و "بُهارات" |بوهاڕات|] ە و خەڵک بەهەڵە کردویانە بە "بَهار" |بەهاڕ|. بەڵام ڕەنگە ئەمە زانیارییەکی ورد نەبێت. لە ڕاستیدا "بُهار" |بوهاڕ| لە عەرەبیدا واتای تری هەیە، وەکو ئەوەی بە "بار" وتراوە [سەرنجی لێکچونی وشەکە کوردیەکە بدە لەگەڵی]، "بار" وەکو باری وڵاخ و وەکو کێشانەیەکی دیاریکراویش، کە ئەمیش [مەبەستم وشە عەرەبیەکە] هەر لە سەنسکریتیەوە هاتوە: भर |بـ[ـهـ]ـارە| ی سەنسکریتی، کە ئەمە بەرامبەری "بار" ە لە زمانە ئێرانیەکاندا ["بار" ی پەهلەوی و فارسی و کوردی...]. هەتا دەتوانین بڵێین "بُهار" |بوهاڕ| ی بە واتای "بار" یش هەر عەرەب بۆ خۆیان وایان لێ کردوە ئەگەرنا ڕیشەکەی هەر ""بـ[ـهـ]ـار" ە.
* دوەمیان:
دەڵێت وشەکە هەر لە "بـ[ـهـ]ـارەت" و "بـ[ـهـ]ـارەته" ی هیندیەوە هاتوە، بە واتای "هیندستان".
وشەی "بـ[ـهـ]ـارەت" و "بـ[ـهـ]ـارەته" لە زمانەهیندیەکاندا بە کۆمەڵێک واتا هاتون، وەکو ئەوەی ـ وەکو ناو ـ بە هیندستان و هەندێک پاشا و پاڵەوانی ئەفسانە هیندیەکان وتراون، و ـ وەکو ئاوەڵناویش ـ بە واتای "هیندی" هاتون.
بەم شێوەیە: سەرەتا وشەی भारत |بـ[ـهـ]ـارەته| ی سەنسکریتی بە واتای "ئازیز" یاخود "گرانبەها و دەستپێوەگیراو" ە، ئینجا ئەمە بوەتە ناو بۆ ئیمپراتۆرێکی هیندیی ئەفسانەیی، کە دامەزرێنەری بنەماڵەیەک و زنجیرەیەک ئیمپراتۆرە بە هەمان ناو [کە داستانی (مەها-بهارەتە) باسی ئەو ئیمپراتۆرە و ئەو بنەماڵە ئیمپراتۆریەیە]، لێرەوە بوەتە ناوی خێڵێکیش، چونکە وشەکە وەکو ئاوەڵناو بە واتای "لە نەوەی بهارەتە" یشە [هەروەها بە واتای "پەیوەندیدار بە بهارەتەوە"، کە ئیتر لێرەیشەوە کۆمەڵێک واتای تری وەرگرتوە]. ئینجا هەر لە سەنسکریتیدا وشەکە بە "وڵات" ی "بـ[ـهـ]ـارەته" کان وتراوە ـ واتە وڵاتی ئەو زنجیرە ئیمپراتۆرە ـ، ئەمەش واتە هیندستان [وەکو ئاوەڵناویش بە واتای "هیندستانی"]، کە ئێستە وشەکە بەم واتایە بۆ هیندیی نوێ و بۆ زمانی هیندیی تریش (وەکو مەراتی) ماوەتەوە بە هەمان شێوەی भारत |بـ[ـهـ]ـارەت| [="بھارت" ی ئوردو]، بە واتای وڵاتی هیندستان، کە دیارە ئەم وشە هیندیە نوێیەیە گوازراوەتەوە [وەکو دوایی باسی دێت].
جا لەبەر ئەوەی ئەو بەهاراتە لە هیندستانەوە هێنراوە و هیندستان پێی ناسراوە (و تا ئێستەش زۆربەی بەرهەمی جیهان لە بەهارات هەر لە هیندستان بەرهەم دێت)؛ بە ناوی وڵاتەکەوە ناو نراوە. ئەم ناونانەش لە زمانە هیندیەکان خۆیاندا نەبوە، بەڵکو لە زمانی عەرەبیدا بوە، کە عەرەب لە کۆنەوە پەیوەندیی بازرگانیی بەهاراتیان لەگەڵ هیندستان هەبوە (هەرچەند ئەمە بەو واتایە نیە کە وشەی "بهارات" لە عەرەبیدا ئەوەندە کۆن بێت). ئینجا لە عەرەبیەوە وشەکە چوەتە هەندێک زمانی ترەوە، وەکو کوردی و تورکی. لە تورکیدا بە هەردو شێوە عەرەبیەکە هەیە: bahar [="بهار" ی تورکیی عوثمانی] و baharat [="بهارات" ی تورکیی عوثمانی]، بەڵام لە کوردیدا هەر بە شێوەی "بەهارات" beharat و "بهارات" biharat ماوەتەوە. [تێبینی: وشەکە لە فارسیدا نیە. لە فارسیدا زیاتر "ادویه" |ئەدویه| بەو مەبەستە بەکار دێت کە لە عەرەبیەوە وەرگیراوە، هەر وەکو "داوودەرمان" ی کوردی کە بە هەمان واتایە].
لەم ئەگەرەی دوەمیش دەکرێت ئەم گومانانە بکرێن:
ـ ئەو دەنگی |هـ| ـە پیتێکی سەرەکی نیە لە وشەکەدا، بەڵکو هەر بەشێکە لە بزوێنەکەی دوای خۆی، واتە وشەکە "بارەت" یان "بارەتە" ـەیە، بەڵام دەنگی |ا| ـەکە بە هەوایەکی وەکو دەنگی |هـ| دەست پێ دەکات، بۆیە هەرچەند ـ کاتێک بە لاتینی دەنوسرێتەوە ـ پیتی "هـ" دەنوسرێت بەڵام دەنگێکی سەرەکی نیە و بەو شێوەیە ناگوێزرێتەوە بۆ زمانەکانی تر. بۆ نمونە: ناوی "بودا" |بوودا|، ئەمە بە "بودها" دەنوسرێتەوە، بەڵام خۆی لە ڕاستیدا "بودا" یە و دەنگی |هـ| هەر بەشێکە لە دەنگی ئەلیفەکەی. لەبەر ئەوە؛ ئەگەر وشەی "بـ[ـهـ]ـارەت" ی هیندی بێتە ـ بۆ نمونه ـ عەرەبیەوە؛ ڕەنگە بە شێوەی "بارەت" یان "بارات" بوایە [بەڵام بەوەدا کە وشەی "بـ[ـهـ]ـارە"भर ی سەنسکریتییش ـ وەکو دوایی باسی دێت ـ لە عەرەبیدا بوەتە "بهار"؛ دیارە وشەکە بەم شێوەیە [=بە دەنگی |هـ| ـەوە] گوێزراوەتەوە].
ـ وشە هیندیەکە "بـ[ـهـ]ـارەت" ـە، نەک "بەهارات"، لێرەدا بزوێنەکان جیاوازن، ئەمەش ڕەنگە نیشانەی ئەوە بێت کە ئەو دو وشەیە جیاوازن. بەڵام گۆڕانی "بەهارەت" بۆ "بەهارات" شتێکی ئاسانە، ڕەنگە عەرەب لەو کاتەدا وەکو کۆ [کۆ بە "ـات"] بیریان لە وشەکە کردبێتەوە، ئینجا کە وشەکەیان بە کۆ زانیوە؛ شێوەی "بهار" یشیان لێ دروست کردوە وەکو شێوەی تاک، کە شتێکی دەستکردە.
ـ دەکرێت گومان بکرێت و بوترێت: ئەگەر عەرەب وشەکەیان لە ناوی "بـ[ـهـ]ارەت" ـەوە وەرگرتبێت کە لە هیندیدا ناوی وڵاتەکەی خۆیانە؛ ئەی بۆچی هیچ کات عەرەب ئەو ناوەیان بۆ ناوبردنی هیندستان بەکار نەهێناوە؟ ڕەنگە وەڵامەکە ئەمە بێت کە عەرەب هەر لە بنەڕەتەوە نەیانزانیوە ئەمە ناوی وڵاتەکەیە، و وەکو ناوی ئەو داوودەرمانە وەریانگرتوە.
ـ ئینجا لە هیندی خۆیدا وشەی تر هەیە بە واتای بەهارات: وشە هیندیە سەرەکیەکە (هیندیی نوێ) بە واتای بەهارات؛ وشەی मसाला |مەسالا| ی هیندیە = "مسالا" |مەسالا| ی ئوردو = মশলা |مەسلا=مەشلا| ی بێنگالی، کە ئەمەش لە ڕێگەی فارسیەوە لە "مصالح" |مەصالیح| ی عەرەبیەوە وەرگیراوە، کە لە فارسیدا وشەکە "مصالح" |مەسالێهـ=مەسالێ| واتای "کەرەستە" و "پێکهێنەر" و "پێداویستی" ی وەرگرتوە و بەم واتایە گوێزراوەتەوە بۆ هیندیی نوێ و ئیتر بە بەهارات وتراوە چونکە کەرەستەیەکی ناو خواردنەکانە [تێبینی: ئێستە وشەکە بە شێوەی "مصالحه" دادەنرێتەوە، بەڵام پێم وایە ئەمە لاساییکردنەوەی شێوە هیندیەکەیە، ئەگەرنا لە فارسیدا وا نەبوە].
لە کۆتاییدا؛ ئەگەر بەڕاستی بتوانین گومانەکان لەسەر لێکدانەوەی دوەم بڕەوێنینەوە؛ دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە وشەکە لە هیندیەوە هاتوە، لەو وشە هیندیە نوێیەوە کە بە واتای وڵاتی هیندستانە. ئەگەرنا؛ ناچاری لێکدانەوەی یەکەم دەبینەوە کە دەڵێت وشەکە هەر لە عەرەبیدا دروست بوە و لەناوی گوڵی بۆنخۆشی "بەهار" ەوە دروست بوە.